چوار داواکاری یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن

(0) / / کردستان / زایەڵە پڕۆسەی خوێندن هەرێم کوردستان


Oct 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکێتی مامۆستایان چوار داواکاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکاتەوە بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و داوادەکات موچەی مانگی ھەشتی مامۆستایان بەزویی دابەشبکرێت و بخرێتە ریزبەندیی پێشەوەی لیستی مووچە.

یەکێتی مامۆستایان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاریداوە یاداشتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز بکاتەوە کە خۆی لە چوار خاڵ دەبینێتەوە بۆ چارەسەرکردنی بایکۆت.

رونیشیکردووەتەوە، داواکارییەکان بریتین لەوەی بەزووترین کات مووچەی مانگی ھەشت دابەش بکرێت، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ریزبەندی پێشەوەی لیستی مووچە دابنرێن، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەستپیبکاتەوە و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن یاخود بە گرێبەست کردن لەگەڵیان چارەسەر بکرێت.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جەختدەکاتەوە، جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە دەبێتە خاڵێکی گرنگ بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن داواکارییەکان داواکاری ھەنووکەیی مامۆستایانە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بایکۆتی خوێندنیان کردووە.