نرخی تابلۆیەكی ئۆتۆمبێل گەیشتە 7 ملیۆن دۆلار

(0) / / عراق / زایەڵە ئۆتۆمبێل ئەحمەد روبەیعی


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نرخی تابلۆیەكی ئۆتۆمبێل لە بەغدای پایتەختی عێراق گەیشتووەتە حەوت ملیۆن دۆلار.

ئەحمەد روبەیعی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: نرخی ژمارە (1ی بەغداد)ی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان پێنج تا حەوت ملیۆن دۆلاردایە، لە كاتێكدا كە پێشتر نرخەكەی ملیۆنێك دۆلاربوو، نرخەكانی ژمارە 2 هەتا 10 لە نێوان دوو تا پێنج ملیۆن دۆلاردایە.

ئەحمەد روبەیعی وتیشی:  پێویستە دەستەی دەسپاكی و فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی شتنەوەی پارە، چاودێربن و هۆكاری فرۆشتنی ئەو ژمارانە بەو پارە خەیاڵییانە بدۆزنەوە.

کامەران کەریم