داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 23 ملیار دینارە

(0) / / کردستان / سلێمانی زایەڵە ملیار دینار داهات


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كە زیاترە لە 23 ملیار دینار.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 21-10-2023 تا 27-10-2023، بڕی 23 ملیار و 466 ملیۆن و 451 هەزار و 914 دیناربووە، بە جۆرێك كە زیاتر لە 18 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە یەك ملیار دینار بە شێوەی چەك و زیاتر لە دوو ملیار دینار بەشێوەی مقاسەیە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، بڕی 23 ملیار و 466 ملیۆن و 451 هەزار و 914 دینار بووە كە 18 ملیار و 994 ملیۆن و 568 هەزار و 100 دیناری واتە 81%ی نەختینەیە و هەروەها یەك ملیار و 746 ملیۆن و 333 هەزار و 864 دینار، واتە 7%ی بەشێوەی چەكە و مقاسە 2 ملیار و 725 ملیۆن و 549 هەزار و 950 دینارە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت.

کامەران کەریم