کچە وەرزشوانێکی ئێرانی دەروازەی تیمی فوتساڵی ئەلزەواری عێراقی پاراست

(0) / / ورزش / زایەلە فوتساڵ وەرزشوان کچ


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:
ئەعزەم ئاخووندی کچە وەرزشوانی ئێرانی و ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تیمی فوتساڵی کچانی ئێران لە یاری نێوان یانەی ئەلزەواری عێراق و نەوت و گازی باکوور بەشداری کرد و دەروازەی ئەلزەواری پاراست.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەلە، ئەعزەم ئاخووندی ئەندامی یانەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی فوتساڵی کچانی ئێران لە یاری نێوان یانەی ئەلزەواری عێراق و نەوت و گازی باکوور بەشداری کرد.
ئاخووندی لە یارییە دەروازەی یانەی ئەلزەورای پاراست و چەندین جار ڕێگەی نەدا یانەی بەرانبەر گوڵ تۆمار بکات، بەڵام دواجار بە هۆی ئەوەی دوو ئەندامی گرینگی یانەکە، بەشداری ئەم یارییە نەبوون و یەکیان لە نێوان یارییەکە دەرکرا، ئەم یارییە بە شکستی ئەلزەورا کۆتایی پێهات.
شایانی ئاماژەیە یانەی نەوت و گازی باکوور لەم یارییە چوار گوڵی تۆمار کرد و ئەلزەورا سێ گوڵی تۆمار کرد و لە پلەی سێهەمی خشتە بەندی یارییەکان وەستا.