قاسم ئەعرەجی: سودانی لە هەوڵی جدیدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم

(0) / / عراق / قاسم ئەعرەجی زایەڵە مووچە هەرێم سوودانی کوردستان


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕایگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عیراق لە هەوڵی جدیدایە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم.
 
قاسم ئەعرەجی كە سەرۆكایەتی شاندێك دەكات سەردانی شاری سلێمانییان كرد و چوونە دەباشان و سەردانی ئارامگەی جەلال تاڵەبانییان كرد و دواتر رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە هەوڵی جدیدایە بۆ ئەوەی كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات.
 
ئاماژەی بەوەشدا:رێكەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران بە تەواوەتی جێبەجێ كراوە، ئامادەشن بۆ ئەنجامدانی هەمان رێكەوتن لەگەڵ توركیا.
 
کامەران کەریم