تیرهاوێژیی پاڵەوانێتی ئاسیا/ هانیە رۆستەمیان نیشانی زێوی دەستکەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە تیرهاوێژی ئاسیا


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانێکی نیشتمانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی وەرزشی تیرئەنازی بەشی تەپانچەی 25 مەتر، توانیویەتی نیشانی زێو بباتەوە و پلەی دووهەم بەدەست بهێنێت.
 
لە پێنجمین ڕۆژ لە پانزدەهمین خولی پێشبڕکێیەکانی تیرهاوێژیی پاڵەوانێتی ئاسیا لە شاری چانگ ڤوونی کووریای باکوور و لە بەشی فیناڵی تەپانچەی 25 مەتری خانمان، خاتوو هانیە ڕوستەمیان کە وەکوو کەسی حەوتم لە خولی سەرەتاییەوە گەیشتبووە بەشی فیناڵ، لەو بەشەدا توانی نیشانی زێو بەدەست بهێنێت. پێشتریش خاتوو هانیە ڕوستەمیان لە هەمان لقدا توانیبوونی بەشی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس بەدەست بهێنێت.
 
ڕوئی لیۆ و نان زایو، دوو وەرزشوانی خەڵکی چین لەسەر پلەی یەکەم و سێهەم جێگر بوون.
پێشبڕکێیەکانی تیرئەنازی پاڵەوانێتی ئاسیا تا 10ی مانگی گەڵاڕێزان لە شاری چانگ ڤوونی کووریای باکوور درێژەی هەیە.
 
کەژاڵ حەمیدی