هۆشداریی توندی لاهوور شێخ جەنگی بە حزبە کوردیە نەیارەکانی ئێران

(0) / / جهان / زایەڵە لاهوور شێخ جەنگی ئێران


Mar 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی، هۆشدارییەکی توندی بە حزبە کوردستانیەکانی نەیاری ئێران دا و جەختی کرد کە بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی هەر چەشنە چالاکیی چەکداریی دژی کۆماری ئیسلامی، لە ئەستۆی ئەوان دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دەرکەوتنی ژمارەیێک چەکداری سەر بە لایەنێکی دیاریکراوی کوردستانی دژبەری ئێران لە ناو یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کاردانەوی زۆری لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە کە لاهور شێخ جەنگی هاوسەۆکی یەکێتی لەمەڕ هەر چەشنە چالاکییەکی چەکداریی دژی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هۆشداریی توندی بە لایەنە نەیارە کوردەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی داوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە هێشتاکە لایەن و میدیای فەرمی یەکێتی پشتراستی نەکردۆتەوە، لاهور شێخ جەنگی لە هۆشدارینامەکەی بە حزبە کوردیەکانی نەیاری ئێرانی گوتووە کە ئەگەر خوێن لە پەنجەی یەک پاسدار بێت، ئەوا ئەو حزبانە خۆیان بەرپرسیار دەبن و ئەگەری پەلاماردانیان و بگرە مووشەکبارانکردنیشیان هەیە.