ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی نیشتمانی عەرەبستان دەستنیشان کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان سەعوودی


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی پێشووی تیپی بارسێلۆنا وەکوو یارمەتیدەری ڕاهێنەر، (مانچینی) بۆ تیپی نیشتمانی عەرەبستان دەستنیشان کرا.

ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری بەناوبانگی تیپی نیشتمانی عەرەبستان، یارمەتیدەرێکی بەناوبانگ و نوێ، بۆ شاندی پیشەیی تیپی نیشتمانی ئەو وڵاتە هەڵبژاردووە.

یەحیا تۆرێ ئەستێرەی پێشووی (بارسێلۆنا و سیتی)یش کەوا لەم ڕۆژانەدا ڕاهێنەری تیپی بەلجیکی لە ئەستۆدا بوو لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و وەکوو یارمەتیدەری مانچینی بۆ تیپی عەرەبستاندا دەستنیشان کرا.

مانچینی دوو مانگ لەمەپێش پاش پاشەگەزی لە پۆستی ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ئیتالی گواسترایەوە بۆ ڕیاز.
ئەو ڕاهێنەری ئیتالییە بە مووچەی ساڵانە 50 ملیۆن ێۆرۆوە وەک گرانترین ڕاهێنەری ئێستای هەموو جیهان دێتە ئەژمار.

کەژاڵ حمیدی