لەبارەی قەڵەوبونی مریشکەوە ڕوون کردنەوە دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مریشک هۆرمۆن کشتوکاڵ پەلەوەر گۆشت


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جەمال حەسەن بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  جۆرێکی دەستکردی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی رەگەزی مێینە بە مەبەستی زیادکردنی کێش لە مریشکدا بەکاردەهێنرا، بەڵام تێبینی ئەوەکرا ئەو هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی نیشتنی چەوری لە ژێرپێست.

سەبارەت بە قەڵەوبوونی مریشکەکان، گەڕاندوویەتییەوە بۆ باشترکردنی جیناتیان و پێشکەوتنی بۆ٠ ماوەیی لە پیشەسازی پەلەوەردا، وتوویەتی : پەلەوەرەکان هیچ جۆرە هۆڕمۆنێکیان پێنادرێت.

سەبارەت بە هۆکاری پێنەدانی دەرزی هۆڕمۆنەکان بە مریشک، بەمجۆرە روونیکردووەتەوە:

یەکەم: هۆرمۆنەکانی قەڵەوکردن و زیادکردنی کێش لە مریشکدا بە شێوەی بازرگانی بەردەست نییە، واتە بەکارهێنانی نایاساییە.
دووەم: هۆرمۆنەکان نابنە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشەکردنی پەلەوەر، تەنانەت ئەگەر زۆرچالاکیش بن.
سێیەم: زۆربەی هۆڕمۆنەکان پێویستە لە ڕێگەی دەرزییەوە ڕۆژانە لە مریشکەکان بدرێن، بە شێوەی ڕۆژانە دوو جار لە رێگەی دەرزی ژێرپێست، ئەمەش کارێکی زۆرئەستەم و مەحاڵە واتە لە رێگەی خواردنەوە بەکارنایەت.
چوارەم: گرانی و بەرزیی نرخی هۆرمۆنەکان، لەبەرئەوەی هۆرمۆنی گەشەی مریشک بەشێوەی بازرگانی نیە.

کامەران کەریم