لە مانگێكدا ٢ هەزار و ٩٩١ نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەو کوێرە گلاندەکانیان كردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی شەکرە


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی گشتی سلێمانی  ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/10/31) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2.991 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1.299 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.692 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون ، 59 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی رابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 587 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵەوە بووە، 1.813 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 552 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 39 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

کامەران کەریم