بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر: هیچ هێرشێکی درۆنی نەکراوەتەسەر سنوورەکەمان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەریر ئەمریکا بەرگریی ئیسلامی عێراق


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر و بەڕێوەبەرانی کارگێڕیی سنووری پارێزگای هەولێر دەنگۆی هێرشکردنەسەر بنکەی سەربازیی هەریر لەلایەن گرووپی "بەرگریی ئیسلامی لە عێراق" رەتدەکەنەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 04ـی 11-2023، گرووپێک بەناوی "بەرگریی ئیسلامی لە عێراق" لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەی سەربازیی ئەمریکایان لە هەریر بۆردوومان کردووە و ئامانجی خۆیان پێکاوە.
 
لەوبارەیەوە شێروان جەلال، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە چەند رۆژی رابردوودا هیچ بۆردوومانێکی سنووری هەریر نەکراوە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە".
 
رووداو لەگەڵ دوو بەرپرسی دیکەی باڵای پەیوەندیدار لە سنوورەکە قسەی کرد؛ هەردوو بەرپرسەکە رەتیانکردەوە لە چەند رۆژی رابردوودا هیچ بۆردوومانێکی سنووری هەریر و فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر کرابێت.