270 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان لە هەڵەبجە كردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە فێستیڤاڵی هەنار هەڵەبجە


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت:  لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەدا 270 هەزار كەس سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیژنەی سەرپەرشتیاری نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە رایانگەیاند:  سوپاسی هەموو لایەك دەكەین كە كاریان بۆ سەرخستنی فێستیڤاڵ كرد و ئامارەكان لە رووی فرۆش و داهاتەوە زۆر دڵخۆشكەربوون.

 چیا قاسم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە كۆنگرەكەدا رایگەیاند:  بەشێوەیەكی زانستییانە ئامارەكان وەرگیراون و خۆشبەختانە لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەدا 270 هەزار كەس سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.

کامەران کەریم