هادی چووپان پلەی دووهەم و جێنشینی پاڵەوانی مەستێر ئۆڵۆمپیای بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە چووپان ئۆڵۆمپیا


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  هادی چووپان پلەی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی مەستێر ئۆڵۆمپیای 2023ی بەدەست هێنا.

پێشبڕکێیەکانی مەستێر ئۆڵۆمپیای 2023(پێشبڕکێیەکانی پڕوفشناڵ و نێودەوڵەتی لەشجوانی پیاوان) هەموو ساڵێک لە لایەن فیدراسیۆنی جیهانی لەشجوانی (IFBB) بەڕێوەدەچێت کە ئەوساڵ بە میوانداری شاری ئورلاند لە پارێزگای فلۆریدای ئەمریکا بەڕێوەچوو.

هادی چووپان لەگەڵ درێک لانسفورد و سامسۆن دائودا ئیزنی بەشداری بەشی فیناڵیان وەرگرتبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 14ی خەزەڵوەر پێکەوە پێشبڕکێیان دا. درێک لانسفوردی ئەمریکایی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و هادی چووپان پلەی دووهەم و جێنشینی پاڵەوانی ئەو پێشبڕکێانەی بەدەست هێنا و نیشانی زێوی بردەوە.

پاڵەوانی ئەو پێشبکێیانە خەڵاتی 400 هەزار دۆلاری دەباتەوە.
ساڵی ڕابردوو هادی چووپان نوێنەری کوردی ئێرانی پلەی یەکەمی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنابوو

کەژاڵ حەمیدی