بەشێك لە گرێبەستەكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كاریان پێناكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئۆتۆمبێل کوردستان کڕین ئابووری فرۆش


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تەنها لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكان ئەنجامبدەن و ئەو گرێبەستانەی لەسەر شەقام دەکرێن بە ساختە و بێ بنەما و ئەژماردەكرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم هاوڵاتییان، شوفێران، كڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێلەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە، ئاگاداردەكەینەوە كە لە كاتی ئەنجامدانی گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەهیچ شێوەیەك پشت بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی سەرشەقامەكان نەبەستن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەنها لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكان گرێبەستەكان واژوو بكەن و بە پێچەوانەوە هەر گرێبەستێكی سەرشەقام بە ساختە و بێ بنەما ئەژماردەكرێت و لەكاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ كاری پێناكرێت.

کامەران کەریم