دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان: بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر هاوپەیمانان لە هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە دژەتیرۆر درۆن هەولێر هاوپەیمانی


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پەیجی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، "بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو" لە دوو کاتی جیادا هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە هەولێر.
 
پەیجی دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: "بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 7ـی تشرینی دووەمی 2023، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە."
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دژەتیرۆر بڵاویکردووەتەوە، "لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتووەتە خوارەوە."
 
بەیانی سێشەممە وێبسایتی فەرمیی فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتێکی دواخست، کە لە قاهیرەوە دەهاتە هەولێر و گەشتێکیشی هەڵوەشاندەوە کە لە دەوحەوە دەهات.