مامۆستاکە داوای لێبوردنی کرد؛ سەری پەیامنێرەکەی ماچ کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا پەیامنێر


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئەمڕۆ مامۆستا (سمیان خلیل) لەزانکۆی سلێمانی، کە چەند ڕۆژی ڕابردوولەڕاستەوخۆیەکدا چەن وشەو ڕستەیەکی بەرامبەر پەیامنێری مۆجۆ "شەونم مەحمود" بەکار هێنا، وبەیاوەری سەرۆکی کوردۆلۆجی و چەند مامۆستایەکی زانکۆ سەردانی ئەو کچە پەیامنێرەیان کرد.

بەناوی سەرۆکایەتی و مامۆستایانی زانکۆ داوای لێبوردنیان کردو مامۆستا سمیان، گوڵی ڕێزو وەفای پێشکەشی پەیامنێری مۆجۆ کردو سەریشی ماچ کردوو پێی وت: تۆ وەک کچی خۆم وایت، دڵنیابەو نیەتم خراپ نەبووە.

کامەران کەریم