بەغدا لەسەر سێ موچەی هەرێم بڕیار دەدات

(0) / / گفتگو / بەغدا مووچە هەرێم کوردستان سۆران عومەر


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: تائێستا چارەنووسی سێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نادیارە و دەشڵێت: سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە پاكتاویی دارایی لەگەڵ هەرێم دەكەن و ئەو كات بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەدەن.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی  ڕاگەیاند:  هەرچەندە یاسای بودجە پەسەندكراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ نە بۆ عێراق نە بۆ هەرێمی كوردستان یاساكە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تائێستا هۆكارەكەی ئاشكرانەكراوە.

وتیشی: بۆ ئەمساڵ تەنها 700 ملیار دینار ماوە بە قەرز رەوانە بكرێت و تائێستا چارەنووسی سێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نادیارە.

ئاشكراشیكرد:  لە دیدارێكم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە پاكتاوی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەگەڵ هەرێم دەكەین و ئەو كات بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەدەین.

کامەران کەریم