بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئۆتۆمبێل هەرێم کوردستان


Nov 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت:  لە سەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2021 راگیراوە و دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2022-2023 و 2024 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایگەیاند: لە 1ی 11ی 2023ەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2021 بۆ هەرێمی كوردستان راگیراوە و دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2022-2023 و 2024 هاوردەبكرێـن.

راشیگەیاند:  هەموو ساڵێك دوو مانگێك دەرفەت دەدرێت بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئەو مۆدیلانە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2021 راگیراوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو مۆدیلەن و بەر لەو وادەیە هێنراونەتە خاكی هەرێمی كوردستان و لە كۆمپانیاكان ماونەتەوە تابلۆیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێكیان نییە.

کامەران کەریم