پاڵپشتی بەریتانیا لە ئامادەبوونی ڕووسەکان بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا بەریتانیا


Nov 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەریتانیا پاڵپشتی خۆی لەمەڕ ئامادەبوونی ڕووسەکان بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024 بە میوانداری شاری پاریس ڕاگەیاندووە.

ئەندی ئانسۆن سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیکی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەو ڕێکخراوەیە لە ئامادەبوونی وەرزشوانانی ڕووسی بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس لە دۆخێکی بێلایانەدا پاڵپشتی دەکات.

ئانسۆن گوتی: هەر وەرزشوانێکی ڕووسی یان بێلاڕووسی کە بۆ پێشبڕکێیەکان ئامادە دەبێت، دەبێ وەکوووەرزشوانێکی بێلایان و بەبێ ئاڵای وڵاتەکەی بەشداری بکات. نابێ ئەو بابەتە لەبیر بکەین لە وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان ئیزنی بەشداری زۆربەی لە پێشبڕکێیە نێودەوڵەتیەکانیان لەدەستداوە و نەیانتوانیوە بەشداری بکەن، ئێمە پاڵپشتی خۆمان لە وەرزشوانانە بێلایەنەکان ڕادەگەینین. ئێمە نامانهەوێت وەرزشوانەکان بە بۆنەی شەڕ و کێشە و گرفتە جیهانیەکان سزا بدرێن.

لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک لە بەرواری دابینکراودا 26ی جوولای بانگهێشتنامەی بۆ ڕووسیا بە مەبەستی بەشداری یاریەکانی ئۆڵومپیکی پاریس نەناردووە.

کەژاڵ حەمیدی