شاخەوان عەبدوڵا: ناردنی 700 ملیارەكە كاتییە

(0) / / کردستان / زایەڵە شاخەوان عەبدوڵا بودجە مووچە کوردستان


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ناردنی 700 ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بابەتێکی کاتییە، هەرێمی کوردستان شایستەی دارایی دیاریکراوی خۆی هەیە دەبێت بنێرێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە میدیای پارتی وت"تەنیا موچەی مانگانەی هەرێمی کوردستان لە 700 ملیار دینار زیاترەو دەمانەوێت موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی راستەقینە جیابکەینەوە."

ئاماژەی بەوەشدا، ناردنی 700 ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بابەتێکی کاتییە، هەرێمی کوردستان شایستەی دارایی دیاریکراوی خۆی هەیەو دەبێت بنێردرێت.