مووچەی ئەم توێژەی مامۆستایان دابەشدەکرێت
(0) /
زایەڵە - نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە شایستە داراییەکانی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت و ووتی: هەمان ڕۆژ مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گرد دەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: مامۆستایانی وانە بێژ لەهەولێر بۆ داواکردنی دامەزراندنی هەمیشەیی و دواکردنی مافە کانیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردە دەبنەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد: نزیکەی 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێم هەن و تاوەکو دانەمزرێندرێن ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بەشێکی کەرتی پەروەردە پەکی کەوتووە و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، ھەژمارکردن یاخود نەکردنی ساڵی خوێندن لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە ھەموو شوێنێک تەواو دەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: