نەوتەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم و بەرمیلێک نەوت بە ٦٠ هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت بەغدا هەرێم


Nov 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نەوتەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم و بەرمیلێک نەوت بە ٦٠ هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان.
بەغدا نەوتی سپیی ماڵان رەوانەی هەرێم دەکات و بەرمیلی بە ٦٠ هەزار دینار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق  وتوویەتی: بەمزوانە ئەو بڕە نەوتەی بەغدا دیاری کردووە بۆ هەرێمی بنێرێت رەوانە دەکرێت.
باسی لەوەکردووە:  هۆکاری دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان لەبەر نرخەکەی بوو.
سەباح سوبحی دەڵێت : رێکارەکانی تەواو بوون و ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندیی لەسەر نرخەکەی داوە، کە نرخی هەر بەرمیلێک 60 هەزار دینارە.
بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتی سپیی ماڵان لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەپێی پێویستیی هەرێمی کوردستان نەوتەکە رەوانە دەکرێت، بۆیە ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە هەرێمی کوردستان.
کامەران کەریم