کەی لە هەڵەبجە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە؟

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە نەوتی سپی مووچە


Nov 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سبەی سێ شەممە ٢٠٢٣/١١/٢١ دابەشکردنی نەوت، گەڕەک بەگەڕەک لە هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە رایگەیاند: سبەی سێ شەممە ٢٠٢٣/١١/٢١ لە هەڵەبجە نەوت دابەشدەکرێت،  گەڕەک بەگەڕەک لەدەروازەی شارەوە دەست پێدەکرێت  بەئاراستەی بامۆک، پاشان شوینەکانی تر.

راشیگەیاند: ئەو هاوڵاتیانەی ئەمساڵ نەوتیان وەرنەگرتوە دەتوانن بەشە نەوتەکانیان وەربگرن بەبڕی ۲٠٠لیتر، بەنرخی ۱٠۳٥٠٠.

داوا لە نەوت فرۆشە بەڕێزەکان دکەین هاوکارمانبن تا زۆرترین هاوڵاتی سودمەند بن تکایە تکایە.

کامەران کەریم