پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی بۆ ماف و ئیمتیازی خەڵک

(0) / / کردستان / د نەرمین مەعروف زایەڵە دارایی هەرێم


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە بەردەوامی بەدواداچوونەکان بۆ ماف و شایستەی هاولاتیان چاومکەوت بە بەرێز وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆمانکرد،موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگی پەلەکردنی حکومەتی فیدڕاڵ لە ناردنی هەمواری یاسای بودجە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بۆتە بەربەست لەبەردەم خەرجکردنی پشکی هەرێم لە بودجە، گەیاندنی داواکاری پاسەوانانی ئەمنی کۆمپانیای نەوتی باکور بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان بەپێی مادەی ٦٦ لە یاسای بودجە. بەدواداچوون بۆ پشکی هەرێم لە بودجەی پترۆدۆلار و میکانزمی ئەژمارکردنی بەپێیی مادەی ٢ لە یاسای بودجە.

وتیشی:  بەدواداچوون بۆ مافی چەند کارمەندێکی گرێبەستی کاتی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە لەگەڵ وەجبەی پێشوو ناویان پەسەند نەکرابوو بەێیی مادەی ٦٧ی یاسای بودجە.بەدواداچوون بۆ سندوقی داهاتی سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان لە حکومەتی فیدڕاڵ .

کامەران کەریم