ڕێبەری باڵای ئێران لێبوردنی بۆنێزیک بە ۲۰۰۰ زیندانی دەرکرد

(0) / / جهان / زایەڵە کۆماری ئیسلامی ئایەتوڵا خامنەیی لێبوردن


Mar 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە لێبووردن یان کەم کردنەوەی سزای بڕێک لە سزادراوان ڕازی بوو.
بە پێی راپۆرتی زایەڵە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، لە ساڵۆگەری لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام حەسەنی عەسکەری و ۱۲ی نەورۆز ساڵڕۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوڵا خامنەیی بڕیاری لێبوردن یان کەمکردنەوەی سزای ۱٨٤۹ کەس لە سزا دراوانی دادگای گشتی وئینقلاب، ڕیکخراوی دادوەری  هێزە چەکدارەکان و سزا حکوومەتییەکانی دەرکرد.
ئایەتوڵا رەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بە بۆنەی نێزیک بوونەوەی ئەم بۆنانەوە لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێبووردن یان کەم کردنەوە یان گۆڕینی سزای ئەو سزادراوانەی کرد کە لەلایەن کۆمسیۆنی ناوەندی لێبوردنی دەسەڵاتی دادوە پەسەند کراون. ئەم پێشنیارە لە سەر بەندی ۱۱ ی مادەی ۱۱۰ی  یاسای بنەڕەتی  لە لایەن ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامییەوە  بڕیاری ئەرێنی لە سەر درا.