له‌باره‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی خوێندن بریاردرا

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندن سلێمانی هەرێم کوردستان


Nov 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێگری پەروەردەی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی پڕۆگرام یان درێژکردنەوەی ماوەی ساڵی خوێندن دوو ئەگەرن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمساڵی خوێندن کە تا ئێستا بە هۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەستی پێ نەکردووە.

ماوەی دوو مانگە ساڵی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە، بەڵام دەوام لە خوێندنگەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و کۆیەی سەر بە هەولێر نەکراونەتەوە. هەرچەندە دەبوو ئەمڕۆ دووشەممە بە بڕیاری پەروەردەی سلێمانی دەوام دەست پێ بکاتەوە، بەڵام بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام بوو.

سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمساڵی خوێندن عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو بژاردە لەبەردەم پەروەردەدایە، یەکەمیان ئەگەری کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و دووەمیشیان ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندنە.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی ئاماژەی دا بەوەی ئەگەری یەکەمیان بەهێزترە، چونکە بەدرێژکردنەوەی ماوەی ساڵی خوێندن، دەوام دەچێتە هاوینەوە.

کامەران کەریم