نرخی کارەبای موەلیدەی سیتیەکان بۆ مانگى (11) تشرینى دووەم دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا سیتی مۆلیدە


Nov 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتیەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (11) #تشرينى_دووەم دیاریکرد، کە بریتییە لە (273) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستییەکانى ناو شارى #سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (تشرینى دووەم) بریتییە لە (273) دینار.

جێی ئاماژە بۆکردنەوە مانگى رابردوو تشرینى دووەم نرخى کیلۆوات ئاوەرى ستییەکان (281) دینار بوو.

پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

کامەران کەریم