بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەفدی حکوومەت بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاوات شێخ جەناب کوردستان هەرێم


Nov 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە:شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.     

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٧ شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.    

  بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە، پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەو پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگرنگترین تەوەرەکانی کۆبونەوەکە دەبن.

کامەران کەریم