دەربەندیخان: لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕ بڕی(٩٠) کگم پەنیری لەناوبرد و یەک هۆڵی بلیاردی داخست

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان لێژنەی چاودێری


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕ لەقائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان دوای بەدواداچونی وورد لەماوەی رابردوودا دەرکەوت ڕێژەیەکی زۆر منداڵی خوار تەمەن ١٦ ساڵان سەردانی هۆلی بلیاردی (number one) دەکەن کە پێچەوانەی ڕێینمایەکانە ، بە فەرمانی بەڕێز قائمقام بڕیار درا بە داخستنی بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ . 

 دوای ئاگادارکردنەوەمان لە هەبوونی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بەڕاد) لەلایەن بازگەی بانی خێڵانەوە کە تێیدا (پەنیر و ماست و خامە) تێدایە ، لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕ  بەمەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی ڕێنمایە تەندروستیەکان بەدواداچوونی ووردی کرد  ، دەرکەوت ئۆتۆمبیلی ناوبراو ساردکەرەوەی لەکار کەوتوە بۆ ئەو مەبەستە سەهۆڵی بەکارهێناوە بۆ ئەو سینیە پەنیرانەی لەناو بەڕادەکەدا هەبووە ، بەکارهێنانی سەهۆڵەکەش خۆڵێکی زۆری گرتبوو کە تێکەڵاوی ناو سینیە پەنیرەکان بوون و لەرووی تەندروستیەوە نەشیاوبوون بۆ خواردن ، لیژنەکەمان بڕی (٩٠) نەوەد کیلۆ گرام پەنیری دەست بەسەردا گرت و بە فەرمانی بەڕێز قائیمقام لەناوبران .

کامەران کەریم