ئێران پلەی سێهەمی لە ئۆپێک مسۆگەر کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئۆپێک ئەمریکا ئێران نەوت


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە  ـــ ئیدارەی زانیاری ئێنرجی ئەمریکا هەواڵی لە وەبەرهێنانی ڕۆژانە 3 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئێران لە دەیەمین مانگی ساڵی 2023 و جێگربوونی لەسەر پلەی سێهەمی ئۆپێک داوە.

 ئیدارەی زانیاری ئێنرجی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا هەواڵی لە بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 3 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ئێران لە دەیەمین مانگی ساڵی 2023 ێدا، داوە.

بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی ئوکتوبەری 2023 سەبارەت بە مانگی پێشتر نزیکەی 50 هەزار بەرمیل هەڵیکشاوە، ئێران لە مانگی سێپتەمبێری ئەوساڵدا، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوتی وەبەرهێنابوو.

ئامارەکانی ئەو بنکەیە کە هاوپەیوەندە لەگەڵ وەزارەتی وزەی ئەمریکا پیشان ئەدات کە وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە سەرەتاکانی ساڵی 2023 ڕەوتێکی هەڵکشانی بەردەوامی پێواوە. وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە سەرەتاکانی ئەوساڵدا زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل بۆ هەر ڕۆژ هەڵیکشاوە.

ئێران بەهۆی هەڵکشانی ڕەوتی وەبەرهێنانی نەوتەوە توانیویەتی پلەی لەدەستچووی خۆی لە نێوان وەبەرهێنەرانی گەوەری نەوتی ئوپێک، پلە پلە بەدەست بهێنێتەوە بە جورێک کە ئێستا وەکوو سێهەمین وەبەرهێنەری گەورەی ئۆپێک دێتە ئەژمار.

عەرەبستان بەهۆی وەبەرهێنانی 9 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر ڕۆژ و عێراق بەهۆی 4 ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل بۆ هەر دۆژ هەر کامەو بە ڕیزەوە لەسەر پلەی یەکەم و دووهەمی ئۆپێک جێگیر بوون.