جەمال کۆچەر بۆزایەڵە: بەرپرسانی عێراق ئاگاداری ئەوە نین مووچەخۆرانی هەرێم سێ مووچەیان وەرنەگرتووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە جەمال کۆچەر


Dec 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  بەشێك لە بەرپرس و لایەنە عێراقییەکان ئاگاداری ئەوە نیین کە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ موچەی ساڵی 2023یان تاوەکو ئێستا وەرنەگەرتووە.

ناوبراو وتیشی:  کە لە دانیشتنیاندا لەگەڵ عەمار حەکیم ئاگاداریان کردووەتەوە کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سێ موچەی کۆتایی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و ئەویش بە سەرسوڕمانەوە پێی وتون کە ئەو دەنگۆیانە لەلایە ئێمە نییە و لەلای ئێمە وا بڵاوە کە فەرمانبەرانی هەرێم موچەکانیان وەرگرتووە.

کامەران کەریم