پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان نەوت


Dec 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکی ناو شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نەوت لەناو شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندەکانی یەک و دوو لە گەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و کازیوە دابەشدەکرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەرمیلێک نەوتی سپی بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار دابەشدەکرێت.

کامەران کەریم