شاندێكی هەرێم بۆ سێ موچه‌ى کۆتایی ئەمساڵ ده‌چێته‌وه‌ بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم بەغدا مووچە بودجە


Dec 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاندێكی هەرێمى کوردستان جارێکی دیکە سەردانی بەغداد دەكاتەوە و بەشێکى سەردانەکەیش تایبەت دەبێت بە یەکلاییکردنەوەى چارەنوسى موچەکانى سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.

میدیای گۆڕان لەوبارەوە بڵاویکردووەتەوە سەردانی شاندەكەی هەرێم بە سەرۆكایەتیی ئاوات جەناب نورى بۆ بەغدا، درێژەی گفتوگۆكانی هەفتەی رابردو دەبێت كە تایبەت بون بە بابەتی هەمواری یاسای بودجە و ئەو بڕگە و ماددانەی تایبەتن بە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان، لەنێوان هەردولا چەند پێشنیازێك لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی عێراق هەن و بریارە لەم گفتوگۆیانەدا پێشنیازەكان بكرێت بە رەشنوس بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمانەوە.

هاوکات شاندەکە گفتوگۆى ناردنى سێ قەرزى دیکە دەکات لەگەڵ بەغداد بۆ دابەشکردنى موچەکانى مانگى (10 و 11 و 12)ـى ئەمساڵ.

کامەران کەریم