سێ یاریزانی نیشتمانی ئێران لەسەر لووتکەی تۆپی پێ نێۆ هۆڵی جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش جیهان مایورکا پالما


Dec 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی مایورکا پالما لەگەڵ 3 یاریزانی تۆپی پێ نێو هۆڵی ئێرانی، پلەی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەست هێنا.

تیپی نیشتمانی تۆپی پێ نێو هۆڵی ئسپانیا(مایوکا پالما) شەوی ڕابردوو لە فیناڵی جامی یانەکانی جیهان لەگەڵ تیپی کاسکاول، پاڵەوانی بەڕازیل ڕووبەڕوو بوویەوە و لە یارییەکەی زۆر هەستیارانەدا و بە پێی زەرپی پناڵتی و بە ئاکامی 4 بەر 3 یارییەکەی بردەوە و لەسەر لووتکەی جیهانی تۆپی پێ نێو هۆڵ ڕاوەستا.

تیپی ماریورکا لەم وەزەی یاریکردنەی خۆیدا لە سێ یاریزانی ئێرانی کەڵکی وەرگرت، لەوانە، حوسەینی تەیەبی، ئەولاد قوباد، ئاقاپوور.

ماریوکا پێشتریش لەگەڵ هەمان سێ ئەستێرەی یاریزانی ئێرانی پلەی پاڵەوانێتی ئەورووپای بەدەست هێنابوو و ئەوا ئەمجارەش لەسەر لووتکەی جیهان ڕاوەستا.

کەژاڵ حەمیدی