هەواڵی ئامادەبوونی وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس لە ئۆڵۆمپیکی پاریسدا پشتڕاست کرایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک


Dec 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شاندی بەڕێوەبەری لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک دەنگی داوە لەسەر ئامادەبوونی وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس بەڵام بەو مەرجەی کە بێلایەن بن.

شاندی بەڕێوەبەری لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(ICO)، ئامادەبوونی وەرزشوانانی بێلایەن(AINS)ی بۆ بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس پشتڕاست کردۆتەوە، وەرزشوانانی بێلایەن ئەوانەن کە بەپێی سیستەمی لێوەشاوی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی دۆخی ئامادەبوونیان، ئەرێ لێدراوە و ئەو وەرزشوانانە لەبەر دەگرێت کە بەراینامەی ڕووسی و بێلاڕووسیان هەیە.

ئەو وەرزشوانانە وەکوو وەرزشوانانی دیکە دەبێ هەموو یاسا و ڕێساکان لەبەرچاو بگرن، ئەوان دەبێ بێ هەڵکردنی ئاڵا و خوێندنی سروودی نیشتمانی بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بکەن. 
هەروەها ڕاگەیندراوە کە پلە و پایەدارەکانی ڕووس و بێلاڕووس هیچ بانگهێشت ناکرێن بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس.

کەژاڵ حەمیدی