پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە باسی ناردنی 700 ملیارەکە دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە نەرمین مەعروف کوردستان


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق بە ڕوونی بە شاندەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پاکتاوی دارایی لەگەڵ هەرێم زیاد نەبێت، ئەوا ناتوانن موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ زایەڵە ڕایگەیاند: بەغدا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەو پارەیە زیاد نەبێت، ناتوانێت پارە بداتە هەرێم.

وتیشی: ئێستا هەرێم داوای لە بەغدا کردووە ڕەزامەندی بدات وەک سێ مانگی ڕابردوو لە بەغداوە بە قەرز مانگانەی 700 ملیار دیناری بۆ بنێردرێت، ئەگەر هات و بەغدا لە پشکی هەرێم هیچ پارەیەکی نەدایە.

سەبارەت بە 700 ملیار دینارەکەی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەران، ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: هیچ کێشەیەکی نەماوە و بانکەکان کێشەی نەختینەیان نەبێت پارەکە دەنێرن.

کامەران کەریم