شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە باران کوردستان


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بارانبارین بە رێژەی جیاجیا لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە سبەی شەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان. پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو ناوچە شاخاوییەکان بە درێژاى کاتەکان ئەگەرى نمە بارانى هەیە، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات لە درەنگانى شەودا بارانبارین دەست پێدەکات .

کامەران کەریم