لەمانگێكدا 907 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لەدایك بوون
(0) /
زایەڵە - تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/11/30) لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2.254 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1.486 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 907 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 421 منداڵ كوڕ بوون و 486 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 505 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 402 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 195 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 22 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 108 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 1.144 سۆنەریش گیراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: