پەرلەمانتارێک: عێراق 20% بودجەی ئەمساڵی خەرج کردووە

(0) / / عراق / زایەڵە بودجە حەج کوردستان عێراق جەمال کۆچەر


Dec 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د.جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  حكومەتی عێراق تەنها (20%) بودجەی ئەمساڵی خەرجكردووە.
 
د.جەمال كۆچەر پێشبینیشی كردووە لەدوای رۆژی (20)وە ئەم مانگەوەو بۆ ماوەی پێنج رۆژ تاكاتی داخستنی حساباتەكان بەشێكی باش لە بودجە خەرجبكرێت.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە: پەناربردنی حكومەتی عێراق بۆ دراوی تر جگە لە دۆلار، لەلایەك كارئاسانی بۆ پرسی بازرگانی دەكات و هانی بازرگانان دەدات بۆ مامەڵەكردنی زیاتر لەگەڵ سەكۆی ئەلەكترۆنی فشاریش لەسەر دۆلار كەمدەكاتەوەو بەهاكەی لە نرخی فەرمیدا جێگیردەكات.
 
کامەران کەریم