هێرشی توندی هەواڵنێری قەتەری بۆسەر CQ، کەیرۆش ڕاهێنەرێکە کە هیچ دەسکەوتێکی نییە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش قەتەر فەهد ئەلعیمادی


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرنووسەری گوڤاری قەتەری لەو باوەڕەدایە کە کارلۆس کەیرۆش هەر لەسەرەتاوە ڕاهێنەری باش و لەبار نەبوو بۆ تیپی نیشتمانی قەتەر.

"گرێبەست لەگەڵ کەیرۆشدا وەکوو گەڕانەوە بەرەو دواوە بوو" ئەمە ڕەستە ڕخنەگرانەی فەهد ئەلعێمادی سەرنووسەری گوڤاری "ئەلوەتەن"ی قەتەر لە لێدوانی تەلەفەزیونی لەگەڵ میدیای "ئەلکاس"دا بوو.
ئەو هەواڵنێرە لەو باوەڕەدایە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێ قەتەر هەر لەسەرەتاوە تووشی هەڵە بوو و لەگەڵ کارلۆس گرێبەستی واژۆ کرد لەبەر ئەوەی ئەو ڕاهێنەرە هیچ دەستکەوتێکی دەنێو کارنامەی کاری خۆیدا نییە، تەنیا ڕاهێنەری چەن تیپی گەورەی لە ئەستۆدا بووە.
ناوبراو وتیشی سیستەمی یاریکردنی کەیرۆش لەگەڵ تیپی قەتەر هیچ ناگونجێت. کەیرۆش ڕاهێنەری چەن تێپی گەورە لەوانە تیپەکانی ئێران، کولومبیا، ڕێئال و میسری لە ئەستۆدا بوو بەڵام بۆ ئەوانیش هیچ ئاکامی باشێکی تۆمار نەکرد.

فیدراسیۆنی قەتەر حەوتەی ڕابردوو پاش 12جار یاریکردنی تیپی نیشتمانی قەتەر بە ڕاهێنەری کارلۆس کەیرۆشەوە ئەوا ناوبراوی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

کەژاڵ حەمیدی