باڵەی یانەکانی جیهان/ پرۆجا و میناس گەیشتنە بەشی فیناڵ

(0) / / ورزش / زایەڵە باڵە فیناڵ وەرزش


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپەکانی پرۆجای ئیتاڵی و میناسی بەڕازیل گەیشتنە بەشی فیناڵی پێشبڕکێیەکانی باڵەی یانەکانی جیهان.

دیداری قۆناخی نیوەدواینی پیشبڕکێیەکانی باڵەی پاڵەوانێتی یانەکانی جیهان لە وڵاتی هێنددا بەڕێوەچوو و تیپەکانی پرۆجای ئیتاڵی و میناسی بەڕازیل گەیشتنە بەشی فیناڵ و کۆتایی.

تیپی پرۆجا لە هەر سێ سێتەکەدا هالک بانکی تورکیای تووشی شکست کرد بەڵام تیپی میناسی تورکیا بە سەختی توانی سێناتوری ژاپۆن تووشی شکست بکات و بە ئاکامی 27 بەر 23 توانی یارییەکە بباتەوە.

قۆناخی دواینی پێشبڕکێیەکان لە نێوان دوو تیپی سەرکەوتوو واتا پرۆجا و میناس بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی