ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە پشوو هەرێمی کوردستان


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:رۆژی 18ی کانوونی یەکەم کە دەکاتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەوەشی خستەڕوو:  پشووەکە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوەیە و رۆژی سێشەممە 19ی کانوونی یەکەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان دەستپێدەکاتەوە.

کامەران کەریم