كەشناسیی هەرێم هۆشداریدەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی هەرێم تەم


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كەشناسیی هەرێم لەبارەی دروستبوونی تەمێكی زۆرەوە لە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هۆشداریدەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەری دروستبوونی تەم لە زۆربەی ناوچەكاندا هەیە و پێشبینیدەكرێت مەودای بینین بە شێوەیەكی بەرچاو كەمببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتەكانی درەنگانی شەودا ئەگەر هەیە مەودای بینین بۆ كەمتر لە 1 كیلۆمەتر كەمببێتەوە هەروەها پێشبینیدەكرێت كاریگەری بۆ كاتەكانی بەیانی رۆژی پێنجشەممەش بەردەوامبێت.

کامەران کەریم