کیەلینی بەشێوازێکی فەرمی ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ وەرزشی


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەرگریکاری پێشووی تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ئیتاڵی و یانەی یوڤێنتووس بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیویەک بە شێوازی فەرمی ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کردووە.

جورجو کیەلینی بەرگریکاری پێشووی تیپی تۆپی پێ یوڤێنتووس و تیپی نیشتمانی ئیتاڵی بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیویەک لە باشترین چرکەساتەکانی خولی پڕوفشناڵی خۆی، خانەنشینی خۆی ڕاگەیاند.

لەم چەن ڕۆژەی ڕابردووەدا دەنگ و هەواڵگەلێک سەبارەت بە ماڵئاوایی کردنی ئەو یاریزانە 39ساڵ تەمەنە دەهات بە گوێدا کە لە ئاکامدا ناوبراو ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

ناوبراو یاریکردنی لە تیپی لیورنۆوە دەستپێکرد و بۆ تیپەکانی یوڤێنتووس، لوسانجلس گەلکسی و هەروەها بۆ تیپی نیشتمانی ئیتاڵی یاری کردووە.

کەژاڵ حەمیدی