دادگای باڵا بریارێکی نوێی دەرکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم عێراق


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی بۆ ڕاگرتن و بلۆککردنی سەرجەم ماڵپەڕە نەشیاوەکان لە عێراق دەرکرد.

ئەمڕۆ  دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: رۆژی پێنجشەممە 12/14/2023 فەرمانی دەوڵەتی بە ژمارە (325/ فیدراڵی2023) دەرکردووە، بە پشتبەستن بەو داواکارییەی کە لەلایەن پەرلەمانتار باسم خەزال خەشان پێشکەش کراوە، سکاڵاکار داوای لە دادگا کردبوو بۆ بلۆککردنی ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکان تاوەکو بڕیاری لەسەر دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: دادگا بڕیاریدا، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (39) لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (1)ی ساڵی 2022، وەزیری پەیوەندییەکان و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان پابەند بکات ، جگە لە ئەرکەکانیان، ڕاگرتن و بلۆککردنی سەرجەم ماڵپەڕە نەشیاوەکان لە سەرتاسەری کۆماری عێراق، بە فەرمانی دەوڵەت.

کامەران کەریم