بەغداد رەزامەندی لەسەر داوایەكی هەرێم دەربڕی

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا هەرێم هەولێر


Dec 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت:  حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر داوایەكی هەرێمی كوردستان تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان دەربڕی كە بتوانرێت لەو رێگایە پەیوەندی و هەماهەنگییەكان زیاتر بێت.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو شاندێكی هەرێم كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەكان سەردانی بەغدادیان كرد و چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی:  داوای هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكانمان كردووە كە پێمانوایە ئەو یاسایەی ئێستا كاری پێدەكرێت دەسەڵاتی زۆری داوەتە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و دەمانەوێت بە شێوەیەك هەمواربكرێتەوە كە پەیوەندییەكەمان رێكبخاتەوە و لە رووی یاسایی و كارگێڕییشەوە گرفت دروستدەكات.

ئاشكراشیكراد: بەرپرسانی حكومەتی عێراق لە دواكۆبوونەوەدا رەزامەندییان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان دەربڕیوە بە شێوەیەك ئامادەبكرێت و هەمواربكرێتەوە كە رەزامەندی هەردوولای لەسەر بێت.

کامەران کەریم