لیگی عەرەبستان ئامادەی میوانداری لە (ئێمباپە)یە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان


Dec 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بەرپرسی سۆپەر لیگی عەرەبستان دەڵێت، یانەیەکی ئەو وڵاتە ئامادەی میوانداری لە کیلیان ئێمباپە، ئەستێرەی پاری سێن جێرمەنە.
 
ئەو بەرپەرسەی سۆپەر لیگی عەرەبستانە دەڵێت دانوستانەکان لەمەڕ گواستنەوەی کیلیان ئێمپاپە ئەنجام بووە بەڵام هیچ باسی لەسەر ورەکارییەکان نەکردووە.
ناوبراو دەڵێت یانەیەکی عەرەبستانی بە تەواوەتی ئامادەی میواندارییە لە ئێمباپە و تەنیا چاوەڕوانی دوابڕیاری ئەو یاریزانەیە.
 
ئەو ڕاگەیاندنەی بەرپرسی لیگی عەرەبستانە لە حاڵێکدایە کە ئێمپاپە دەمێکە لەژێر چاودێڕی ڕێئاڵدایە و ئەو یاریزانەش مەیلی لەسەر ئەوەیە هاوینی 2024 بڕوات بۆ برنابێئو.
 
کەژاڵ حەمیدی