​ بەڵگە فیلمی پاڵەوانی جامی جیهانی، مێسی، بەرهەم دەهێنرێت

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەپێڵ مێسی فیل وەرزش


Dec 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کۆمپانی ئەپێڵی ئەمریکا ڕایگەیاند خەریکی سازکردنی بەڵگە فیلمێکە لەبارەی مێسییەوە تا پاڵەوانێتی جامی جیهانی 2022.

لیونێل مێسی هاوینی ڕابردوو گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ تیپی ئینتر مەیامەی ڕێککەوت و کۆمپانی ئەپڵیش مافی بڵاوکردنەوەی پێشبڕکێیەکانی لیگی ئەمریکای لە ئەستۆدایە.

ئەو کۆمپانیە بەناوبانگە ڕایگەیاند لە حاڵی سازکردنی بەڵگەفیلمێکدایە لەبارەی ئامادەبوونی لیونێل مێسی لە یانەی ئینتێرمەیامەیدا، هەروەها بەڵگە فیلمێکی دیکە لە حاڵی سازکردندایە کە ڕێگای لیونێل مێسی تا گەیشتن بە جامی جیهانی نومایش دەکات.

کۆمپانی ئەپێڵ لەو بەڵگەفیلمەدا چەندین بەش لە ژیانی ئەو گەورە ئەستێرە دەخاتە سەر شاشە کە گرنگترینیان لەبارەی جامی جیهانی 2022ی قەتەرە کە ئەو ئەستێرە توانی ئالبی ــ سێلێستە بکاتە قارەمانی جیهان.

مێسی خاوەنی 8 تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهانە کە زۆربەی کارناسانی تۆپی پێ لەو باوەڕەدان کە ئەو یاریزانە پاش قارەمانی جامی جیهانی 2022 وەکوو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ جیهانە.

کەژاڵ حەمیدی