وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین راگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە شەپۆلی بارانبارین کوردستان سەرما کەشناسی


Dec 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خەڵات سدیق شارەزای کەشناسی رایگەیاند:  رۆژی هەینی 22ی مانگ تا 26ی مانگ، شەپۆلیکی باران بارین دەگاتە ناوچەکانی هەرێم زۆرترین ریێژەی دابارین لەم ناوچانە دەبێت(سلێمانی و پێنجوێن و قەڵادزێ و سۆران و کۆیە و زاخۆو دهۆک و شیلادزێ و بادینان و باکوری هەرێم بەگشتی 100_200 ملم).

باسی لەوەشکردووە:  هەولێر و شارەزور و هەڵەبجە و چەمچەماڵ و عەربەت و سەیدسادق (30_60) ملم کەرکوک (10_20)ملم، گەرمیان (15_35)ملم.

ئەوەشی وتووە: بەفربارین تەنها ناوچە شاخاویەکان و پێنجوێن دەگرێتەوە، بۆ پارێزگاکان هیچ شتی نیە.

کامەران کەریم