سەرۆکی ناپولی هۆشداریی بە عەرەبستان دەدات
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆکی یانەی ناپولی ئەمڕۆ(چوارشەمە) هۆشداریی بە عەرەبستان داوە لەبارەی میوانداری کردنی بۆ سۆپەر جامی ئیتالی.
"گەر بێتو دۆخەکە لەبار و تەیار نەبێ، ناڕۆین بۆ عەرەبستان" ئەوە ڕەستە هۆشدارییەی دی لورنتیس بۆ بۆ عەرەبستان لەبارەی دۆخی میوانداری ئەو وڵاتە بۆ یارییەکانی سۆپەر جامی ئیتالی لە شاری ڕیازدا.
عەرەبستان بە تێچووی سەیر و سەمەری 100 ملیۆن یۆرۆیی میوانداری پێشبڕکێیەکانی سۆپەر جامی ئیتالی بە ماوەی 4 ساڵ لە ئەستۆ گرتووە.
تیپی ناپولی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی دەستەی Aیە کە دەبێ بەشداری سۆپەر جامی ئیتالی بکات بە میوانداری شاری ڕیاز.
سۆپەر جامی ئیتالی بڕیارە بە بەژداری 4 تیپی ناپولی، ئینتر، لاتزیو و فیورنتینا، بەڕێوە بچێت.
دۆخی نالەباری میوانداری ڕیاز بووتە هۆکاری ئەوەی کە بەرپرسانی یانەی ئیتالی کاردانەوە پیشان بەن.
سەرۆکی ناپولی دەڵێت، ئەگەر عەرەبستان نەتوانێت دۆخی لەبار بۆ یاریگا و بۆ تیپەکەی دابین بکات، ئەوە بێگومان ئەویش ناڕوات بۆ ڕیاز.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: